كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاوه‌ڕۆی روستایی له خوزستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كرد.
ئه‌م كرێكارانه به هه‌واڵنێرییه مه‌حللیه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه كه ٤ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌مشاره‌وه په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌وانه په‌رداخت نه‌كردنی كرێ خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها بێ توانایی له دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.