کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی گونده‌كان به‌ ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی ئێرانه‌وه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گونده‌كانی كوردستان په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی ئێرانه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە گۆندەکانی “سەهلۆلان”، “خانكێ”، “یووسفکەند” و “گۆێكته‌په‌” سه‌ربه‌ شاری مەهاباد، لە گۆندەکانی “نه‌ڵاس و بێوران” سه‌ربه‌ شاری سەردەشت، گوندی “کۆڵه‌سوارە” سه‌ر به‌شاری شاری کامیاران، گوندی “نه‌نه‌ڵه‌”ی سه‌ربه ‌شاری سنە، و گوندی “کۆسته‌”ی سه‌ربه‌ شاری بۆکان،كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی ئێرانه‌وه‌.