کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی چه‌ندین شیركه‌تی دیگه‌ به‌ مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت

په‌یوه‌ست بوونی چه‌ندین شیركه‌تی دیگه‌ به‌ مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت

كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی له‌ چه‌ندین شیركه‌تی دیكه‌ی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی كرێكارانی نه‌وت، فوولاد و مه‌عده‌ن بوون.

له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی ده‌یان شیركه‌ت له‌ باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران به‌پێی بانگه‌وازی شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت دژبه‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ چه‌ندین شیركه‌تی دیكه‌ په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ بوون كه‌ ناوه‌كانیان بریتین له‌: “كرێكارانی شیركه‌تی پایپینگ ئیسفه‌هان”، “كرێكارانی شیركه‌تی فپكۆی تابناكی لامه‌رد”، “كرێكارانی شیركه‌تی گولگۆهه‌ری سیرجان”، “كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی شادگان”، “كرێكارانی په‌یمانكای ڕه‌حمانی له‌ مه‌عده‌نی مسی درالوی كرمان”، “كرێكارانی شیركه‌تی تارا مسی خاتوون ئابادی كرمان”، “كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان”، “كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بزار ده‌قیقی گه‌چساران” و “كرێكاراین پڕۆژه‌یی فوولادی شادگان”. شایانی باسه‌ كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی هه‌روه‌ها كرێكارانی مه‌عده‌ن و سه‌نعه‌تی فوولادی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه‌و ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودانن و تا ئێستا زیاتر له‌ ٦٠ شیركه‌ت په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ بوون.