کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی په‌رستارانی مه‌شهه‌د به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌رستاران

په‌یوه‌ست بوونی په‌رستارانی مه‌شهه‌د به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌رستاران

به‌یانی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی مه‌شهه‌د په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.

زیاتر له‌ حه‌فته‌یێكه‌ كه‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه‌ گه‌وره‌تر ئه‌بێت. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی شیراز، یه‌زد، بووشێهر، كرماشان، شاباد، جه‌هرۆم،ئاباده‌، كه‌ره‌ج، ئێقلید، ئه‌راك، ساری، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس و كه‌نگان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و وێڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان درێژه‌یان پێ داوه‌. په‌ره‌ستارانی ئێرانی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.