کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی سنه‌ به‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی سنه‌ به‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ له‌ چالاكییه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌كارزاری نا بۆ ئێعدام و به‌ڵێ بۆ ژیانی ئازاد ڕاگه‌یاند.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نی و كرێكارییه‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.