ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی زیاری ئیسفه‌هان به تراكتۆره‌كانیانه‌وه په‌یوه‌ست به مانگرتنی جووتیارانی ئه‌و پارێزگایه بوون.
ڕۆژ له دوای ڕۆژ مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی گه‌وره‌تر و به‌رینتر ده‌بێت. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له مه‌یدانی خۆراسگان مانیان گرتووه و به هه‌ڵدانی خێوه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌دانی حه‌ق ئاوه نیشان داوه. كه‌شاوه‌رزان داوا ده‌كه‌ن حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوودیان پێ بدرێت و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكرێته‌وه.