ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست بوونی عه‌ره‌بستانی سعوودی به ڕێكخراوی هاوكاری تیجاری و ئه‌منیه‌تی شانگهای له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه په‌سه‌ند كرا.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ست بوونی عه‌ره‌بستانی سعوودی به په‌یمانی شانگهای، “بن سه‌لمان” وه‌لیعه‌هد”ی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه پاشایی عه‌ره‌بستانی سعوودی بازوویه‌كی به‌هێزتری ماڵی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته نێو په‌یمانی شانگهایه‌وه. ڕه‌وه‌ندی په‌یوه‌ست بوونی عه‌ره‌بستان به‌و په‌یماننامه‌یه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕوویداوه و له‌و ماوه‌یه عه‌ره‌بستانی سعوودی چه‌ندین قه‌راردادی گه‌وره‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ چین و وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه واژۆ كردووه و ده‌یان پڕۆژه‌ی به‌هێزی له نێو وڵاتی خۆی دا ده‌ستپێكردووه. بڕیاره ئێرانیش له مانگی ئاوریل دا ئه‌ندامه‌تی ته‌واوی له‌و ڕێكخراه‌یه په‌سه‌ند بكرێت و وڵاتانی توركیا،میسر و قه‌ته‌ریش له ڕیزی دوایی دان بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و په‌یماننامه‌یه كه تۆڕه‌ی ئا‌مریكا و وڵاتاتی ڕۆژئاوایی لێكه‌وتۆته‌وه.