کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی سه‌دان ژن به‌ كه‌مپه‌ینی “مه‌نیش یه‌ك له‌ هه‌زارانم”

په‌یوه‌ست بوونی سه‌دان ژن به‌ كه‌مپه‌ینی مه‌نیش یه‌ك له‌ هه‌زارانم

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژ له‌ دوای ژنانێكی زۆرتر به‌ كه‌مپه‌ینی “منیش یه‌ك له‌ هه‌زارانم” په‌یوه‌ست ده‌بن و ژنان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان حازر ده‌بن.

هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، كه‌مپه‌ینێك له‌لایه‌ن چالاكوانانی مافی مرۆڤ ده‌ستی پێكردووه‌ و ژنانی ئازا و بوێری ئێرانی بۆ درێژه‌دان به‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، حیجابی ئیجباری تۆڕ ئه‌ده‌ن و به‌ پیاسه‌كردن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و بڵاوكردنی وێنه‌ی خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ڵێن: منیش یه‌ك له‌ هه‌زارانم، ژن،ژیان،ئازادی.