ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی تالش له په‌یامێك دا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی حه‌ویقی تالش له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه كه سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران دژ به سزای ئێعدام مان ده‌گرن و داوا له هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن. شایانی باسه كه به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی تالش، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی به‌شداری كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته ٣١ زیندان.