کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ڕوودسه‌ر به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ڕوودسه‌ر به‌ كارزاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ڕوودسه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزاری نا بۆ سێداره‌ ڕاگه‌یاند.

كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ زستانی ساڵی ١٤٠٢وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ ٢٧ زیندانی ئێران په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بوون. به‌ندكراوانی سیاسی سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك مان له‌ خواردن ده‌گرن و به‌ بڵاوكردنی به‌یاننامه‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.