ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی خۆروینی وه‌رامین له به‌یاننامه‌یه‌ك دا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و كارزاره په‌ره ده‌ستێنێت. سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك به‌ندكراوانی سیاسی دژ به سزای سێداره مان ده‌گرن و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه، ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆێێشاندان ده‌كه‌ن.