ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی ٤ی زیندانی ئێڤین ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، په‌یوه‌ست به مانگرتنی ناسراو به “سێشه‌ممه‌كانی ڕه‌ش” دژبه سزای ئێعدام ده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له حه‌فته‌ی دووهه‌مه‌وه په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بوون ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران، یه‌كگرتوویی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خه‌باته. تا به ئه‌مڕۆ به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د، سه‌قز، ئێڤین و چه‌ند زیندانی دیكه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و هه‌ر سێشه‌ممه مان له خواردن ده‌گرن.