ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌یی سایتی ١ی بووشێهر له عه‌سه‌لوویه، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران مانگرتنیان ده‌ستپێكرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه له ٢٥مین ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون، كرێكارانی ناڕازی له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “پێی نه‌ڵێن ناڕه‌زایه‌تی، پێی بڵێن شۆڕش” به‌رزكرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت هۆشداریان دابووه ڕژیم كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی هه‌ڵنه‌گرێت مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ن.