کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 9ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌ك له‌ ژێر ناویبه‌ره‌و به‌رینتركردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ڕۆین، په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بوون.

له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌دا هاتوو، به‌ دروشمیژن، ژیان، ئازادیو به‌ ده‌نگه‌كانمان په‌یوه‌ستی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌بین. ئێمه‌ خوازیاری ئازادی ته‌واوی مافی پۆشینی جل و به‌رگ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و حیزب و هه‌روه‌ها خوازیاری سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و بێهداشت و ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر،  دابینكردنی حه‌قده‌ستی ٢٣ ملیۆن به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، بیمه‌ی ته‌كمیلی، مافی خانه‌نشینی شایسته‌ی ژنان و پیاوانی ئێرانین. ئه‌مه‌ بانگه‌وازی ئێمه‌یه‌ بۆ هاوكاره‌كانمان له‌ شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌ و كرێكارانی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی دزفوول، شووش، ئه‌ندیمشك و شاره‌كانی دیكه‌ی ئوستانی خووزستان و ئێران، ئێمه‌ ئه‌بێ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی كه‌و ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-