كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه 9ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌ك له ژێر ناوی ” به‌ره‌و به‌رینتركردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ڕۆین“، په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بوون.
له‌و بانگهێشتنامهیهدا هاتوو، به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و به ده‌نگه‌كانمان په‌یوه‌ستی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌بین. ئێمه خوازیاری ئازادی ته‌واوی مافی پۆشینی جل و به‌رگ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و حیزب و هه‌روه‌ها خوازیاری سیسته‌می په‌روه‌رده و بێهداشت و ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر، دابینكردنی حه‌قده‌ستی ٢٣ ملیۆن به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، بیمه‌ی ته‌كمیلی، مافی خانه‌نشینی شایسته‌ی ژنان و پیاوانی ئێرانین. ئه‌مه بانگه‌وازی ئێمه‌یه بۆ هاوكاره‌كانمان له شیركه‌تی حه‌وت ته‌په و كرێكارانی دیكه له شاره‌كانی دزفوول، شووش، ئه‌ندیمشك و شاره‌كانی دیكه‌ی ئوستانی خووزستان و ئێران، ئێمه ئه‌بێ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی كه‌و ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن.