ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ده‌یان زانكۆی خسووسی و ئازاد و ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی خوێندكارانی ئێران بوون و ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١١ ڕۆژی ڕابردوو ئازاد نه‌كرێن درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زانكۆكانی ئوستانی فارس، خووزستان، كوردستان، كرمان، یه‌زد، سیستان و به‌لووچستان، گوڵستان، مازه‌نده‌ران، تاران، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، قه‌زوێن، مه‌شهه‌د و كرماشان په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون و خوێندكارانی زانكۆكانی پزیشكی ته‌ورێز، شیراز و ئیسفه‌هان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و داوای ئازادی هاوڕێكانیان كرد.