به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “فوئاد محه‌ممه‌دی” له كامیاران و “داریووش عه‌لیزاده” له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به یه‌كه‌م ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له سه‌رانسه‌ری كوردستان و ئێران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “ژیوان” و “سوهه‌یلا” كچ و هاوژینی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه سروودی بلاچاویان خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها باوكی هه‌میشه زیندوو “داریووش عه‌لیزاده” له گرته‌ویدیۆیه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم نیشان دا و ڕایاگه‌یاند: تا بكوژانی كوڕه‌كه‌م محاكمه نه‌كرێن واز له دادخواهی ناهێنم”.