ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شنۆ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی شاری شنۆ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له فیداكارییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.