کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنۆ له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنۆ له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شنۆ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتووانی شاری شنۆ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووانه كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكارییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.