كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی جۆندی شاپووری ئه‌هواز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان له چالاكییه‌كدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوته‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئه‌هواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا یه‌كگرتووانه بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ن.