ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی كرماشان، شاباد و هه‌رسین له‌سه‌ر مه‌زاری “هۆرمۆز گورجی به‌یانی” له موعه‌لیمانی ده‌ڵسۆز و خه‌باتكاری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
هورمۆز گورجی به‌یانی له موعه‌لیمانی دڵسۆزی خه‌ڵكی كرماشان بوو كه له ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٥٨، له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی به بیانووی مافخوازی له سێداره درا. كانوونی سه‌ربه‌خۆی موعه‌لیمانی كرماشان له یه‌كه‌مین ڕێكخراوه‌ی سنفی بوو كه پاش شۆڕشی ٥٧ دامه‌زرا و به‌هۆی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی داخرا.