کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی بۆكان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی بۆكان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، دایكانی نه‌مران شەهریار محەممەدی، ئەمجەد عینایەتی، ئیبراهیم شەریفی فەر و هیوا جان جان، سەردانی دایكی هه‌میشه زیندوو “هەژار مام خوسرەوی”یان كرد. دایكانی دادخوازی بۆكان وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.