ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانه‌بختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان به كۆبوونه‌وه له ماڵی دایه مینا، دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، ڕایانه‌گه‌یاند كه هیچ كات له خوێنی ڕۆڵه‌كانیان خۆش نابن و بۆ جارێكی دیكه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خۆیان بۆ درێژه‌دان به ڕێگا و ڕێبازی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه.