کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دادخوازانی مهاباد له‌ گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره‌

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی دادخوازانی مهاباد له‌ گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی

بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی مهاباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، له‌ سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “په‌یمان گه‌ڵوانی” كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی مهاباد به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا، وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.