ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی تاران له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “حه‌مید ره‌زا رووحی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی دیكه، له ساڵڕۆژی كۆشتنی “حه‌مید ره‌زا رووحی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندوه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕیگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌لینیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.