ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “سوونیا شه‌ریفی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئاودانانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، له گرته‌ویدیۆیه‌كدا سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد كه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا پشتیوانیان لێ كردووه.
“سوونیا شه‌ریفی” به جلی كوردیه‌وه ده‌ڵێت: ساڵی ڕابردوو له ئاوا ڕۆژێكدا له نێو شایی و خۆشی خه‌ڵك گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ، شایه‌د هیچ كات نه‌توانم ئه‌و حیمایه‌ت و موحه‌به‌ته قه‌ره‌بوو بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم كه ئه‌وه هێزی له‌بن نه‌هاتووه‌ی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی گه‌لێكه كه ده‌توانێت جیهان به چۆكدا بێنێت. ده‌ستخۆشی له گه‌ڵه‌كه‌م ده‌که‌م و به‌ڵێن ده‌ده‌م درێژه بده‌م به‌و ڕێبازه‌ی گرتوومه‌ته به‌ر.