کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی “گوڵڕۆخ ئیرانی” به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێكانی

په‌یامی گوڵڕۆخ ئیرایی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ چوارده‌هه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێكانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌،گولرۆخ ئێرانی زیندانی سیاسی، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: فه‌رزادی ئازێز له‌ نامه‌كانت دا وتبووت كه‌ به‌هێز بین، ئێستا ئێمه به‌هێزین و بوێرانه‌ ڕاوه‌ستاوین و ده‌جه‌نگین.

ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی پێنج به‌ندكراوی بێتاوانی به‌ ناوه‌كانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، “شیرین عه‌له‌م هوولی”، “عه‌لی حه‌یده‌ریان”، “فه‌رهاد وه‌كیلی” و “مێهدی ئیسلامیان” له‌ سێداره‌ دا و كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌. به‌دوای ئه‌و جه‌نایه‌ته‌، خه‌ڵكی كوردستان یه‌كپارچه‌ مانیان گرت و وڵامێكی توندیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی كرد.