کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی ڕێز و پێزانینی موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا ئه‌مینی بۆ خه‌ڵكی ئێران

په‌یامی ڕێز و پێزانینی موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا ئه‌مینی بۆ خه‌ڵكی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، موژگان ئێفتخاری، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی له‌ په‌یامێكدا ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها ئازادیخوازانی تاراوگه‌ كرد.

موژگان ئێفتخاری له‌ ئه‌كاونتی شه‌خسی خۆی دا ده‌سخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی دووكانه‌كانیان داخستووه‌ و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌م و هاواركردنیانه‌وه‌ له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕێزیان له‌ یادی ژینا و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی گرتووه‌ و ڕایگه‌یاند: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ مرۆڤایه‌تیتان داده‌نێم.