کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی هاووڵاتیانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی مانگرتنی گشتی

په‌یامی پیرۆزبایی هاووڵاتیانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی مانگرتنی گشتی

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندانی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاویه‌ری سه‌ربه‌رزه‌وه‌ پەیامی پیرۆزبایی مانگرتنی گشتیان بۆ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشیان له‌ بازاڕیانی ئازادیخواز كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌، لە ئاویەرەوە بۆ دەنگی شۆڕش. دەنگی شۆڕش گوێ ڕادێرە تا هەواڵی سەرکەوتنت پێ ڕابگەیەنم. راسپاردە و پەیامەکەت لێرەوە تا ئەوپەڕی کوردستان رۆیشت و وەک خۆی جێبەجێ کرا. چوارشەممە هەموو دووکان و بازاڕەکان داخران و جارێکی دیکە سەرکەوتنی مەزن تۆمار کرا. ئەمپەر تا ئەوپەڕی کوردستان جارێکی دیکەش بە عەزم و ئیرادەی پۆڵایین، رژیمی پەت و سێدارەی بە چۆکدا هێنا. هەموو رەنگە جیاوازەکان بە دەنگی هاوبەش بە بەرچاوی ئەبڵەقی لایه‌نگه‌رانی تاریکی، چوونە مەیدانی خوڵقاندنی حەماسەیەکی دیکەوه‌. دەستت خۆش کوردستانی شۆڕشگێڕ. سڵاو لە خۆڕاگری و ئیراده‌ی به‌هێزێت. سڵاو لە بەژن و باڵای کوڕان و کچانی خۆڕاگرت. تۆ مەکۆی شۆڕشێکیت کە جێی شانازی هەموومانیت.