کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

په‌یامی پیرۆزبایی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كرماشانه‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن كه‌ریمی”یه‌، ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌بیرهێنه‌ری مێژووی پڕ له‌ شانازی كۆمه‌ڵه‌یه‌ كه‌ هیچ كات له‌ به‌رانبه‌ر هارترین و درنده‌ترین ڕژیمی فاشیستی ناوچه‌كه‌ كۆڵی نه‌دا. هه‌روه‌ها ڕێز ده‌گرین له‌ یادی هه‌زاران مرۆڤی تیكۆشه‌ر و كۆمۆنیست كه‌ له‌ ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ دروشمی “بژی سۆسیالیزم” گیانیان به‌ختكرد. له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ ڕفێقانه‌ترین پیرۆزبایی خۆمان به‌بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزب، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و به‌ندكراوان ده‌كه‌ین. له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا په‌یمان له‌گه‌ڵتان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا دوایین هه‌ناسه‌ درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگا و ڕێبازه‌ بین. (كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كرماشان‌)

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-