ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ٧ به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ئێڤین له ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد پشتیوانی له خه‌ڵكی به‌لووچستان بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، زۆر كه‌س له هه‌ینی خوێناوی زاهیدان گیانیان به‌ختكرد تاكوو وره‌یه‌كی تازه به بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” ببه‌خشن. ئه‌و ڕۆژه كات و ساتێكی مێژوویی و گرینگ و كاریگه‌ر له بزووتنه‌وه‌ی ژینایه. یه‌ك ساڵ له‌وه‌به‌ر خۆپێشانده‌رانی بێ تاوانی به‌لووچ له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بوێرانه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ته‌نیا به بیانووی دادخوازی، له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران. جه‌نایه‌تێك كه تێدا ده‌یان كه‌س گیانیان به‌ختكرد و سه‌دان كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام هێشتا شه‌قامه‌كان چۆڵ نه‌كراوه و خه‌ڵك به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن و خه‌بات ده‌كه‌ن. له ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ێنی خوێناوی ئه‌ركی هه‌ر ئێرانییه‌كه كه بۆ به‌رگری و پشتیوانی له خه‌ڵكی سیته‌م لێكراوی به‌لووچ هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێستیان بێت و پشتیوانیان لێ بكات. ٧ چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “گۆڵڕۆخ ئیرایی”، “سپیده قۆڵیان”، “فائیزه هاشمی”، “شه‌كیلا مونفه‌رد” و ” مه‌حبووبه ڕه‌زایی” له به‌یاننامه‌یدا وێڕای پشتیوانی له به‌لووچستان داویان له خه‌ڵك كردووه به هانای خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و پارێزگایه بچن و یارمه‌تیان بده‌ن.