کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شكۆداری مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران:

ئه‌مڕۆ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ مێژووی خه‌باتی له‌بن نه‌هاتووی كومه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان زیادبوو. مانگرتنی لێبڕاوانه‌ی ئێوه‌، وڵامێكی به‌هێز بوو به‌ كوشتار و جه‌نایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان. وڵامی خه‌ڵكی مافخواز و ئازادیخوازی كوردستان به‌ بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی، به‌ ڕوونی نیشانیدا كه‌ چ ئیراده‌یه‌كی پته‌و له‌ پێناو خه‌بات تا سه‌ركه‌وتن له‌ كوردستانی شۆڕشگێڕدا بوونی هه‌یه‌. با ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ له‌ پاڵ ده‌سكه‌وته‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و هێز و توانا جه‌ماوه‌ریه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو ئێران كه‌وتۆته‌ كار، بكه‌ین به‌ ده‌ستمایه‌ی پێشڕه‌ویه‌كانی داهاتوومان. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و ئێران سه‌لماندیان كه‌ به‌حه‌ق شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئازاد و سه‌ربه‌ست و له‌ ڕیفاه و ئاسووده‌یی و یه‌كسانی و ئاسایش دا بژین. نیشانیاندا كه‌ چیتر ڕێگا ناده‌ن كه‌رامه‌تیان پێشێل بكرێت، نانی سه‌ر سفره‌یان بڕفێندرێت و له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌كانی ئینسانی خۆیان بێبه‌ش بكرێن. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هێشتا تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی، قۆناغگه‌لێكی دیكه‌مان له‌پێشه‌، پێویسته‌ هه‌موو هێز و توانای خۆمان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بێنینه‌ مه‌یدانی ئه‌و خه‌باته‌ چاره‌نووس سازه‌.  سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ر هه‌نگاوێكی پته‌و و لێبڕاوانه‌ بوو له‌و پێناوه‌دا.

ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌تان لێ پیرۆز بێت

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌( ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

-

بانگەوازی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مانگرتنی گشتی ١٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی خوێندکار، لە هەموو کوردستان

-

  بەیانیەی حیزبی کومونیستی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە ١٦ سەرماوەز رۆژی دانشجو

-

  ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ بانگەواز کردنی خەڵکی سەرتاسەری ئێران، بە بەشداری کردن لە مانگرتنێکی گشتی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان 

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

-