ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له دوو پیامی جیاجیادا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی مهاباد كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم عه‌باسی مه‌نجه‌زی” له نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی نوێنه‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له وڵامی سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕانی مهاباد بۆ كرێكارانی حه‌وت ته‌په و “ئیسماعیل به‌خشی” په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری ئه‌و شاره كرد و نووسی: “ئه‌و كه‌سانه‌ی له یاسا نادادپه‌روه‌رانه‌كانی ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی ناكه‌ن و به‌هاكه‌ی په‌رداخت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی كۆمه‌ڵگا له خه‌و هه‌ستێنن، شایانی زۆرترین ڕێز و پێزانینن. ڕاسته كه ئێمه گیرۆده‌ی تاریكی بووین به‌ڵام دڵنیاین كه ئاسۆی ڕوون له كێوه به‌رزه‌كانی كوردستان هه‌ڵ دێت و ڕووناكی به ته‌واوی ئێران ده‌به‌خشێت. ئێمه دانیشتووانی وڵاتی ژیناین و چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتنی ڕۆشنایی ده‌كه‌ین”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئیسماعیل به‌خشی”یش له په‌یامێكدا قه‌در و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری مهاباد كرد و ئاواتی ڕزگاری بۆ هه‌موو گه‌ڵانی ئێران خواست.