کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، دایكی “سه‌عید محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی یه‌زد له‌ سێ په‌یامی جیاجیادا داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌ شێوه‌ی گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بایكۆت بكه‌ن.

دایكی “سەعید محەممەدی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، لە شاری شاباد له‌ په‌یامێكدا وتی: “هەر كەسێك دەنگ بدات خوێنی لاوانی ئێمە دەخاتە ژێر پێیەو”. هه‌روه‌ها “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ خه‌ڵك كرد شانۆی گاڵته‌جاڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم بكه‌ن و له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” كۆنترین و ته‌نیا به‌ندكراوی سیاسی ژنی مه‌حكووم به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتی: “له‌ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ڕژیم خۆ بوێرن و له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنن ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-