“میلاد محه‌ممه‌دی” برای هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ له په‌یامێك دا خوازیای پشتیوانی خه‌ڵكی ئێران له “تووماج ساڵحی”، “سامان یاسین” و “عه‌باس دۆریس” بوو.
“میلاد محه‌ممه‌دی” له په‌یامه‌كه‌ی دا داوای له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد كه ده‌نگی زیندانیانی سیاسی بن و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ درێژه دان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بپارێزن. ناوبراو پشتیوانی خۆی له “تووماج ساڵحی”، “سامان یاسین” و “عه‌باس دۆریس” ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوو.