له نیزامی ئێستای جیهاندا ئاستی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت، ڕه‌نگی پێستی سپی یان ڕه‌ش، چاوی شین یان ڕه‌ش، شوێنی به‌دنیا هاتن، ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌ب و ئایین، پێگه و شوێنی كه‌سه‌كان و بنه‌ماڵه و خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت وڵاتێك دیاری ده‌كات كه لێی ده‌ژین. له وه‌ها سیستم و نه‌زمێكی سیاسی‌دا ئینسان له‌گه‌ڵ ئینسان به‌رابه‌ر نییه و له‌ئاكامدا په‌نابه‌رانیش بایه‌خێكی یه‌كسانیان نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌نابه‌ره له وڵاتانی دیكتاتۆری و شه‌ڕ لێدراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین بێت، له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی شه‌ڕلێدراوی ئۆكراینی و ئۆرووپایی هاوئاست و هاوبایه‌خ نییه.
په‌نابه‌ری ئۆكراینی سپی پێست، چاوشین، ئۆرووپایی و مه‌سیحییه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بێت سه‌گ و پشیلهكهشی له سه‌به‌د ده‌هاوێن و له‌گه‌ڵ خۆیان له شار و ناوچه‌ی شه‌ڕ دووری ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام په‌نابه‌ری كورد، عه‌ره‌ب، ئێرانی، تورك، ئه‌فغانی نه چاوی شینیان هه‌یه، نه پێستیان سپییه، له‌وانه‌شه مسوڵمان یان بێ‌دین بن و هه‌ربۆیه نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی ئۆرووپایی ئه‌رزشێكی به‌رابه‌رییان نییه به‌ڵكوو هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌درێت كه نه‌گه‌نه وڵاتانی ڕۆژاوا، له‌ناو ده‌ریادا نوقم بن، له سه‌رما و به‌فردا ڕه‌ق هه‌ڵێن و زۆرترینیان تا ده‌توانن دیپۆرت بكه‌ن و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاتێك كه لێی هه‌ڵاتوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه، زیندان و یان سێداره‌ش چاوه‌ڕوانیان بكات.
قه‌یرانه سیاسییه‌كان، شه‌ڕ، قاتی و ئاواره‌یی زۆرجار شه‌ڕه‌قسه سیاسییه‌كان و ڕووبه‌نده‌كان لاده‌ده‌ن و ڕوخساری سیستمه سیاسییه‌كان، سیاسه‌توانان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی ڕوونتر و ئاشكراتر نیشان ده‌ده‌ن. شه‌ڕ له ئۆكراین جوانی و ناحه‌زی، خێر و شه‌ڕ، چاكی و خراپی، ئینسانی و نائینسانی بوونی سیستم و نه‌زمی سیاسیی ئێستای زیاتر له جاران خسته ناو لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌كانه‌وه و یان له ڕێگه‌ی تلویزیۆنه‌وه دیمه‌نی ڕوون و ئاشكرای خۆی له‌ناو ماڵه‌كاندا به خه‌ڵك نیشان دا. هه‌روه‌ك ده‌ریایه‌كی تۆفانی كه هه‌موو زبڵوزاڵه ڕژاوه‌كانی ناو ده‌ریا و یان هه‌موو نهێنییه‌كانی قووڵایی دێنێته‌وه لێوارئاوهكان، شه‌ڕ و قه‌یرانی سیاسی و یان سرووشتی جه‌وهه‌ری نه‌زمی زاڵ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا و به باشترین شێوه خۆی له‌پێش چاوی خه‌ڵكی جیهان ئاشكرا ده‌كات.
“سلاڤۆی ژیژێك” فیلسووفی به‌ناوبانگی خه‌ڵكی سلۆڤێنیا له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیی:
“دوای هێرشی ڕووسیه بۆسه‌ر ئۆكراین، دووباره له‌وه‌یكه هاووڵاتیی سلۆڤێنیام هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌م. ده‌وڵه‌تی سلۆڤێنیا ده‌ستبه‌جێ ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌زاران په‌نابه‌ری ئۆكراینییه كه له‌ده‌ست داگیركاریی نیزامیی ڕووسیه هه‌ڵاتوون. زۆر باشه، به‌ڵام كاتێك ئه‌فغانستان كه‌وته ده‌ست تاڵه‌بانه‌وه، هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕایگه‌یاندبوو كه سلۆڤێنیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی وه‌رگرتنی یهنابهرانی ئه‌وێ نییه. پاساوێك كه هه‌بوویان ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌بووایه له‌جیات هه‌ڵاتن، خۆڕاگرییان كردبا و به چه‌ك دژبه تاڵه‌بان خه‌باتیان كردبایه. چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر به‌م ئیستیدلالهوه، كاتێك هه‌زاران په‌نابه‌ر له ئاسیاوه هه‌وڵیان دا تا له سنووری بێلاڕووسه‌وه بچنه له‌هستان، ده‌وڵه‌تی سلۆڤێنیا به ئیدیعای ئه‌وه‌یكه ئۆرووپا له‌ژێر په‌لامار دایه، ته‌نانه‌ت پێشنیاری یارمه‌تیی نیزامیی به له‌هستان كرد.
وێده‌چێت دوو جۆره په‌نابه‌رمان هه‌بێت: “ئێمه” (ئۆرووپاییه‌كان)، كه “په‌نابه‌رانی ڕاسته‌قینه”ین، و ئه‌وانه‌ی كه له جیهانی سێهه‌مه‌وه دین و لایه‌قی میواندارییه‌تیی ئێمه نین. ده‌وڵه‌تی سلۆڤێنیا له تویتێكدا كه له ٢٥ی فێوریه ( واته یه‌ك ڕۆژ دوای هێرشی ڕووسیه) بڵاوی كرده‌وه ئه‌م جیاوازییه‌ی به ڕوونی نیشان دا: “په‌نابه‌رانی ئۆكراین له‌چاو ئه‌فغانستانییه‌كان به پێشینه‌یه‌كی مێژوویی، ئایینی و كلتووریی ته‌واوه‌ن جیاوازه‌وه دێن.” كاتێك ئه‌م تویته هه‌راوهوریای لێكهوتهوه به‌خێرایی سڕییانه‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دێوی ناحه‌زی حه‌قیقه‌ت له چرای جادووییه‌وه هاتبووه ده‌ر.”
كه‌م نه‌بوون سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆژنامه‌وانان، شیكاران و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كه له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌گوڕوتینه‌وه دیفاعیان له پێویستیی جێگیركردنی ملیۆنان كۆچبه‌ری ئۆكراینی ده‌كرد. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدابوو كه هه‌ر ئه‌م كه‌سانه حازر بوون به هه‌ر قیمه‌تێك كه بووه به‌ربه ده‌یان و سه‌دان و یان هه‌زاران په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری غه‌یره ئۆرووپایی بگرن و نه‌هێڵن بگه‌نه شوێنی ئه‌من له ئۆرووپای ڕۆژاوا.
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ڕاسیسمی نهێنی و ئاشكرای سیاسه‌توانان به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئۆرووپای ڕۆژهه‌ڵات و میدیا تهبلیغاتییهكانی ڕۆژاوا هێنده له‌نێوان په‌نابه‌ری سپی پێست، چاوشین، مه‌سیحی و ئۆرووپایی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ری ڕه‌ش و غه‌یره ئۆرووپایی جیاوازییان داناوه، كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سیستمی ئاپارتاید له ئه‌فریقای باشووری پێشوو و یان له ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگێندرێت.
له جه‌ره‌یانی شه‌ڕ و قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، مافی مرۆڤ، په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یه‌كسانیی ئینسانه‌كان به‌هه‌ر ڕه‌نگ و مه‌زهه‌بێكه‌وه، هیچ بایه‌خێكی نییه و له‌گه‌ڵ پووچ و بێناوهرۆك بوونی هه‌موو ژێسته سیاسییه‌كان به‌ره‌وڕووین كه نیشانه‌ی نابه‌رابه‌ریی قووڵی ئینسانییه ته‌نانه‌ت له بواری كۆچبه‌ری و په‌نابه‌ریشدا.