ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، چه‌ند هێڵی میترۆی تاران په‌كی كه‌وت و خه‌ڵك له ئاست سه‌رگه‌ردان بوونیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژبه خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له میترۆی كه‌هریزه‌ك خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیلاته‌كلیف بوون و ده‌ستیان كردووه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و”مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم كه‌سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه به دروشمی “بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف” و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و خه‌ڵك له ده‌وری ئه‌و كه‌سه كۆبوونه‌ته‌وه.