ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، یاسای “مه‌هسا” له كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یاسای “مه‌هسا” ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، سه‌رۆككۆمار و ته‌واوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی سه‌ر به به‌یتی ڕێبه‌رین و ده‌ور و نه‌خشیان له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها دابینكردنی بودجه‌ی گرووپه تیرۆریستیه‌كان هه‌یه ده‌خاته نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه. به‌پێی ئه‌و یاسایه ته‌واوی ئه‌مواڵ و دارایی به‌رپرسانی ڕژیم زه‌وت ده‌كرێت و ویزای سه‌فه‌ریان بۆ ده‌ر ناكرێت.