پەرلەمانی توركیا ڕۆژی پێنجشهممه ٢١ی مانگی ڕهزبهر پرۆژە یاسایەكی ٤٠ مادهیی پەسەند كرد كە لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشنیاركرابوو و ئامانجی سانسۆرکردنی ئازادیی ڕادەربڕینە.
بەپێیئهویاسایه،ڕۆژنامەنووسانوبەكارهێنەرانیسۆشیالمیدیابەتۆمەتی “بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست” بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانیی دەكرێن. پرۆژەكه بەدەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە پەسەندکرا، بەڵام هەدەپە و پەرلەمانتارانی لایەنەکانی دیکە دژی پەسەندکردنی پرۆژەکە وهستان. بهوتهی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئامانجی پشت یاساکە، سانسۆرکردنی کاری میدیایی ئازاد و ئازادیی ڕادەبڕینە، چونکە دەسەڵاتی تورکیا زۆرینەی میدیا ناوخۆییەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی بەدەر لە خواستی دەسەڵات نادات.