نوێنه‌رانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، گه‌ڵاڵه‌ی دوو فه‌وریه‌تی سامان‌دانی كۆڵبه‌رانیان به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی ئیسلامی به مه‌به‌ستی كونتڕۆڵ كردنی تیجاره‌ت و ڕێگر‌ی كردن له كه‌سب و كاری خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان و به بیانووی دامه‌زرانی هه‌میشه‌یی مه‌رزنشینه‌كان ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی به ١٥٣ ده‌نگی ئه‌رێ و پێنج ده‌نگی نا و ٢٠ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كردووه.