ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٥ مانگی ڕه‌زبه‌ر، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی له لۆكزامبۆرگ كۆبوونه‌وه و گه‌مارۆیان به‌سه‌ر ١٧ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند ئه‌منییه‌تی ڕژیم دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌مارۆكانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا ١٦ كه‌سایه‌تی و ناوه‌ندی ڕژیم ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران و له نێو ئه‌و لیسته‌دا ناوی پۆلیسی ئه‌منییه‌ت و گه‌شتی ئێرشادیش هاتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیانه په‌سه‌ند بكرێت كاردانه‌وه‌ی توندیان ئه‌بێت و سهفیرهكانیان له وڵاتانی ئۆرووپای ده‌كشێننه‌وه