ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌فتاده‌مین قه‌تعنامه‌ی مافی مرۆڤی دژبه پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و قه‌تعنامه‌ی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ، سه‌ركوتی ژنان، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان، كوشتن و برینداركردنی خۆپێشانده‌ران، گوشار بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی ئیجباری، له‌سیداره‌دانی منداڵان و ئێعدامی هه‌زاران به‌ندكراو، پێشنیار كردووه و به ٨٠ ده‌نگی ئه‌رێ، ٢٩ ده‌نگی نا و ٦٥ ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سه‌ند كراوه.