كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌یه‌ك، پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و قه‌تعنامه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی كاناداوه پێشنیار كراوه و به زۆرترین ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. ئه‌و قه‌تعنامه‌یه پێشتر و له كۆمیته‌ی سێهه‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌یه په‌سه‌ند كرابوو و ئه‌مجاره‌ش به فه‌رمی پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مافی مرۆڤ له بواره جۆراوجۆره‌كاندا مه‌حكووم كراوه.