ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قه‌تعنامه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی “دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران” دژبه كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ندكرا و تێیدا داوا له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كرا كۆتایی بێنێت به توندووتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك.
ئه‌و قه‌تعنامه‌یه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئۆرووپایی و كاناداوه پێشنیار كراوه، ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی به‌رچاوی ئێعدامی به‌ندكراوان و هه‌ڵاواردن دژبه كه‌مینه ئائینی و ئه‌تنیكیه‌كان كردووه و تێیدا داوا له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه به زووترین كات ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد بكات و ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت و ئێعدامی ناڕازیان ڕابگرێت. شایانی باسه كه ئه‌و قه‌تعنامه‌یه به ٨٠ ده‌نگی ئه‌رێ، ٢٩ ده‌نگی نا و ٦٥ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كراوه.