ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی به‌لژیك قه‌تعنامه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ژنانی ئازادیخوازی ئێران و له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ، دژبه كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتانی ئۆرووپایی له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆسه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و چه‌ند به‌سته‌ی نوێی گه‌مارۆیان به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دا سه‌پاند، هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردووش پاڕله‌مانه‌كانی هه‌ر دوو وڵاتی ئاڵمان و به‌لژیك قه‌تعنامه‌ی پشتیوانیان له‌ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌سه‌ند كرد.