كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بڕیارنامه‌ی مه‌حكوومیه‌تی هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكراینی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٤١ وڵاتی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاری نیۆیۆرك، ده‌نگی ئه‌رێنیان دا به بڕیارنامه‌یه‌ك كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین مه‌حكووم ده‌كات، جێی سه‌ره‌نجه كه ٣٥ وڵات له‌وانه چین و ئێران ده‌نگی بێلایه‌نیان داوه. له‌و بڕیارنامه هاتووه كه هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین نایاسایی و پێشێلكردنی مافی سه‌روه‌ری وڵاتێكی دیكه‌یه و “ولادیمیر پووتین” ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕابگرێت و هێزه‌كانی له‌و وڵاته بكشێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌تعنامه‌یه بڕیاری پووتین بۆ ئاماده‌باشی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی به توندی مه‌حكووم كرد.