سێ حیزبی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی ئاڵمان، “حیزبی سۆسیال دیمۆكرات”، حیزبی سه‌وزه‌كان” و “حیزبی دیمۆكراتی ئازاد” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ٢٥ ماده‌ییان له ژێر ناوی “پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران ده‌كه‌ین و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئه‌به‌ینه سه‌ره‌وه”، له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند كرد.
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه دا داوا له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان كراوه كه: ١- گوشاره سیاسی و دیپلۆماتیكه‌كانی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی وتوووێژ سه‌باره‌ت به قه‌تعنامه‌ی مافی مرۆڤ له كۆمیته‌ی سێهه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا بباته سه‌ره‌وه ٢- پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونوه‌ی تایبه‌تی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئێران و درێژكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ڕاپۆرتری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له كاروباری ئێران بكات ٣- گه‌مارۆی زۆرتر به‌سه‌ر ڕژیم به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنان دا بسه‌پێنێت ٤- پشتیوانی له‌و ناوه‌ند و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆیانه بكات كه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر توندووتیژییه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه و هه‌روه‌ها پشتیوانی له ئۆپۆزۆسیۆنی دیمۆكراتی ئێران بكات.