کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

په‌سه‌ندكرانی قه‌تعنامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ زۆرترین ده‌نگی “ئه‌رێ” قه‌تعنامه‌یه‌كی دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ندكرد و له‌و قه‌تعنامه‌یه‌دا‌، نیگه‌رانی خۆی سوباره‌ت به‌ هاوكاری نه‌كردنی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌ربڕی.

به‌ پێی  ڕاپۆرته‌كان، له‌ ٣٥ ئه‌ندامی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، سی وڵات به‌و قه‌تعنامه‌یه‌ ده‌نگی “ئه‌رێ”یانداوه‌ و ته‌نیا دوو وڵاتی چین و ڕووسیه‌ ده‌نگی “نا” و سێ وڵاتی هیند، پاكستان و لیبی ده‌نگی بێلایه‌نیانداوه‌. له‌و قه‌تعنامه‌یه‌دا هاتووه‌: ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بێشه‌رتومه‌رج له‌گه‌ڵ ئازانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هاوكاری بكات و نیگه‌رانییه‌كانی ئاژانس چاره‌سه‌ر بكات. شایانی باسه‌ كه‌ وڵاتانی ئامریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه‌ و ئاڵمان ڕۆژی ٧ی مانگی “ژوون” داخوازییه‌كیان پێشكه‌ش به‌شۆرای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ هاوكاری نه‌كردنی ڕژیم به‌ توندی مه‌حكووم بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گازی وڵاتی نروژ

komalah

كوژران وبرینداربوونی 42 كه‌س له‌ هێرشی چه‌كداری له‌ مه‌راسیمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئامریكا

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س به‌هۆی توانه‌وه‌ی یه‌خچاڵه‌كانی “ئاڵپ” له‌ ئیتالیا

komalah

مانگرتنی به‌ربڵاوی شركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی له‌ ئه‌ورووپا

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی كرێكاران له‌ وڵاتی كۆریای باشوور

komalah

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ كۆپێنهاگ

komalah