یه‌كیه‌تی ئورووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، قه‌تعنامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هێرشی شیمیایی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌زاران كچ و ژنی قوتابی و خوێندكار په‌سه‌ند كرد و تێیدا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیمی به كرده‌وه‌یه‌كی دڕندانه ناوبرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئورووپا له‌و قه‌تعنامه‌یه وێڕای شه‌رمه‌زاری كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه داویان له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووه كه ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ی بوونه‌ته هۆی جیاوازی نێوان ژن و پیاو له‌و وڵاته وه‌ڵا بنرێن. وڵاتانی ئورووپایی هه‌روه‌ها داوایان له شۆرای مافی مرۆڤ كردووه كۆمیته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ده‌رخه‌ری ڕاستیه‌كان پێك بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كه‌ن هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمیته‌یه بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئورووپا بۆ جارێكی دیكه داویان له شۆرای ئورووپا كردووه كه سپای پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنێت و ڕێبه‌ر و سه‌رۆككۆمار و دادستانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم بكرێن.