کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌سندكردنی قه‌تعنامه‌ی كشانه‌وه‌ی ڕووسیه‌ له‌ ئۆكراین له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌

په‌سندكردنی قه‌تعنامه‌ی كشانه‌وه‌ی ڕووسیه‌ له‌ ئۆكراین له‌لایه‌ن

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ زۆرترین ده‌نگ قه‌تعنامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد و تێیدا داوای له‌ ڕووسیه‌ كرد به‌ زووترین كات هێزه‌كانی له‌ خاكی ئۆكراین بكشێنێته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراین و قه‌تعنامه‌كه‌ش به‌ ١٤١ ده‌نگی ئه‌رێ و ٧ ده‌نگی نا و ٣٢ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ وڵاتانی ئێران و هیندووستان و چین له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ ده‌نگی نایان به‌و قه‌تعنامه‌یه‌ داوه‌ به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان داوایان له‌ ڕووسیه‌ كردووه‌ ڕێز له‌ ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی ئۆكراین بگرێت و به‌ زووترین كات خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵێت و هێزه‌كانی بكشێنیته‌وه‌.